بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

هەولێر دەبێتە خاوەن ماستەرپلانی نوێ بۆ ساڵی 2050    

  964+

ژێوار خدر

دوای ماوەی دوو ساڵ لە کار کردن لەسەری ئەمڕۆ یەکشەممە، راپۆرتی کۆتایی هەموار کردنەوەی پڕۆژەی ماستەرپلانی هەولێر (2050) خرایەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ شەشەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای JCC  لە هەولێر بەڕێوەچوو، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی هەرێم لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، هەولێر لە چەند مانگی داهاتوودا دەبێتە خاوەن ماستەرپلانی نوێ بۆ ساڵی 2050.

بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێت، لە راپۆرتی كۆتایی رەشنووسی ئامادەكراوی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر (2050) سەرجەم لایەنەكانی شیكراونەتەوە، بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەیەكی تردا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی حكوومەت سەرنجی خۆیان لەبارەی بخەنەڕوو بۆ ئەوەی سەرنج و بیروڕاکان زیاد بکرێن و كاریان لەسەر بكرێت و لە چەند مانگی داهاتوودا پەسەند دەكرێت و پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، بەرهەمی ئەو كارە زانستییەی پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر لە ساڵانی داهاتوودا بە گەشەكردن و فراوانبوونی شاری هەولێر لەسەر هەموو ئاستەكاندا دیار دەبێت.

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدە...

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدەغە كرا