رێگاى 3 ناحیه و قهزایێكه
به‌ستى شه‌ڵغه به دیزاينێكی نوێوه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ستى شه‌ڵغه، له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2019 به‌هۆى لافاوه داڕمایبوو، به‌یه‌كجارى چاك نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكانیش ده‌ڵێت، به‌دیزانێكی نوێوه چاكده‌كرێته‌وه.
رێگاى به‌ستى شه‌ڵغه، رێگایه‌كی ستراتیژییه و ناحیه‌كانى سێكردگان و ته‌قته‌ق له كۆیه و قه‌زاى قوشته‌په له هه‌ولێر و ناحیه‌ى پردێ له كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى وت، ره‌زامه‌ندى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌رگیراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و ئێستا له قۆناغى ته‌ندره‌ین دایه.
وتیشی “رهزامهندییهكه له‌سه‌ر دیزانێكی نوێ بۆ پردی به‌سته‌كه دراوه و هه‌ر ئه‌و دیزاینه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌وه‌ته‌ى به‌سه‌ته دروستكراوه ساڵانه به‌هۆى لافاوه‌وه كێشه‌و گرفتى بۆ دروستبووه، بۆیه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یاندا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت كه لافاو كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر نه‌بێت.
“له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌موو هه‌واڵێكمان ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ى زستان دابێت پردی به‌سته‌كه چاكبكه‌ینه‌وه”.. ئه‌مه‌ش قسه‌ى به‌كر فه‌یسه‌ڵه.