لە دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
درەنگانی ئەمشەو بەهۆی خێرایی لێخۆرینی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی بارزان کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.8.7، رووداویکی هاتوچۆ لە سەر شەقامی بارزان لە گەڕەکی گەڤەرکێ ئۆتۆمبێلەک لە جوری بی ئێم خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا و گیانی لەدەستداوە.
تەمەنی شوفێرەکە 18ساڵە خەڵکی قەزای سێمێلە و پیشەی سەرتاشە.
هەیسەم بەربهاری وتەبێژی سەنتەری تەندروستی 122 بە 964ـی وت، لە سەر شەقامی گشتی بارزان ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە خۆی لە ستوونێکی کارەبا دەدات و دەستبەجێ شوفێرەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، لەلایەن تیمەکانمانەوە تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە، دوای پشکنینی پزیشکی رادەستی بنەماڵەکە دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی