موختار دەڵێ ئاگرەکە زۆرەو مەترسیمان لەسەرە
کۆپتەری تورکی ئاگری لە دەوروبەری چەند گوندێکی ئامێدی بەرداوە
+964
هێڤی دێوالی -دهۆک
لە بەیانییەوە لە گوندەکانی دەوروبەری دێرەلووکی سەر بە ئامێدی دەنگی تەقوتۆق دێت، خەڵکەکە بە چاوی خۆیان سووڕانەوەی کۆپتەری تورکییان بینیوە و دوای ئەوەش چەند دەنگێکی گەورە هاتووە و ئاگر لە دەوروبەری گوندەکان کەوتووەتەوە.
زیاد لە دوو شایەتحاڵ لە خەڵکی ناوچەکە بە پەیامنێری 964یان وت کۆپتەر بە ئاسمانی گوندەکانی بلاڤە و گوهەرزێ دەسووڕێنەوە و چەند شوێنێکیان بۆردومان کردووە، ئەم گوندانە سەر بەئامێدین، ئەو ناوچەیەیە کە ماوەیەکی زۆرە تورکیا هێزی بۆ دەهێنێت و دەڵێت شەڕی پەکەکە دەکات.
ئەحمەد گوهەرزێیی، موختاری گوندی گوهەرزێ بە 964ی وت ”لە بەیانییەوە کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا چەند جارێک ئاقارەکانی دەوروبەری گوندەکەمانیان بۆردومان کردووە، ئێستا ئاگر لە خوارووی گوند کەوتووەتەوە و مەترسی لەسەر گوندەکەشمان هەیە”.
موختار ناڕەحەتە لەوەی هیچیان پێ ناکرێت و دەڵێت ”هێزە ئەمنییەکان ناهێڵن گەنجەکانمان بچن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، دەڵێن مەترسی هەیە، تائێستا ئاگرەکە بەردەوامە و چەند دۆنمێکمان سووتاوە، پێشتریش 300 دۆنم پووش و پەڵاش و داری بەرهەمدارمان لە بۆردوماندا سووتاوە”.
پەیامنێری 964 لە خەڵکی گوندی دێرێ گوێی لێبوو کە کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی گەورە هاتووە، دەڵێن درۆنی تورکی بووە کەوتووەتە خوارەوە، دێرێ نزیکە لە بلاڤە و گوهەرزێ، بەڵام هێشتا زانیاری یەکلاکەرەوە دەست نەکەوتووە، هەر ئەوەندەی ساغ بووەوە بە هەواڵێکی جیا بڵاوی دەکەینەوە.
تورکیا چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کرد
بۆردومان
دوێنی شەو چی روویدا؟
کوردستان و بەغدا شەوێکی سەختیان بەڕێکرد
ئیدانەیان دەکات
سەرۆکایەتیی کۆمار: هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی عێراق
لەسەر شەقام نوێژى کرد
شوێنەکەى چۆڵنەکرد؛ موشەکێک لە نزیک سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کەوتە خوارەوە
شەوی رابردوو چی روویدا؟
ترەمپ نەخشەی دوای ئێران دەکێشێت و ئاسمانی کوردستانیش پڕ بووە لە درۆن
کەرکوک و ئەنبار