بارمتەی یاسایی دەوێت

مەزاد بۆ بە کرێدانی 14 دوکانی شارەوانی مەخمور دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی مەخمور دەستدەکات بە بەکرێدانی 14 دوکانی دروستکراو لەسەر موڵکی شارەوانییەکەی و هەرکەسێک دەیەوێت ناوی بچێتە ناو مەزادەوە رۆژی 11.8.2024 بچێتە شارەوانی قەزاکە تا بزانێ بۆی دەردەچێت یان نا.

ئەو کەسانەی دەچن پێویستە، بارمتەی یاسایی بەڕێژەی 20% لەکرێی خەمڵێندراو کەمتر نەبێت لەگەڵ خۆی ببات.

دوکانەکان ئەمانەن:

3 دووکان زەوی ژمارە / 531/3 سەرای مەخموور
2 دووکان زەوی ژمارە / 1046 سەرای مەخموور
2 دووکان زەوی ژمارە 531 سەرای مەخموور
3 دووکان زەوی ژمارە / 549/2 سەرای مەخموور
2 دووکان زەوی ژمارە / 549/3
2 دووکان لەسەر زەوی ژمارە / 549/1 سەرای مەخموور

ئەمڕۆ دووشەممە 8.5.2024، سەرۆکایەتی شارەوانی مەخمور لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “ئەو کەسەی نیازی بەشداربوونی هەیە لەزیادکردنی ئاشکرا با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی مەخموور بکات مزایەدەکە ئەنجام دەدرێت لە رۆژی 11.8.2024 کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ و لەڕۆژی دیاریکراو کرێگرتەش دەبێ بارمتەی یاسایی پێ بێت”.

بەڕێژەی 20% لەکرێی خەمڵێندراو کەمتر نەبێت وەک بارمەتە دیاری کراوە، شارەوانی دەڵێت، “کرێی بڵاوکردنەوە و خەرجی تریشی دەکەوێتە ئەستۆی خۆی وە وەرگرتنی بەڕێژەی 2% لەنرخی خەمڵێندراوی موڵکەکە (بینای دروستکراو) وە لەلایەن شارەوانی پەیوەندار دیاری دەکرێت وەکو دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) بۆ ماوەی بەکرێدانەکە لە کرێگرتە وەردەگیرێت”.

8000 جوتیارى مەخموور و دەوروبەری خرانه‌ پلانى كشتوكاڵى ...

8000 جوتیارى مەخموور و دەوروبەری خرانه‌ پلانى كشتوكاڵى عێراقه‌وه‌