لە بازگەی گەلی عەلی بەگەوە بۆ بێخاڵ
هێڵکاری کردنی شەقامەکانی سۆران بەردەوامە
964+
ژێوار خدر
ماوەیەکە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، دەستی کردووە بە هێڵکاری کردنی شەقامەکانی سنوورەکەی و دەڵێن تەواوی شەقامەکانی ئیدارەکە هێڵکاری بۆ دەکرێت.
موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت، بەردەوامین لە هێڵکاری کردنی شەقامەکان ئەم جارە بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی گەشتیاری قەرەباڵخە، رێگای سەرەکی بێخاڵ ــ گەلی عەلی بەگ هێڵکاری بۆ کرا، بۆ ماوەی دوو رۆژ و تا تەواو بوونی هێڵکارییەکە تەواوی شەقامەکەمان داخست.
وتەبێژی هاتوچۆی سۆران روونیشیکردەوە، ناتوانن مەودای درێژی رێگاکە دیاری بکەن، چونکە هەندێک بەشی شەقامەکە کە چاڵوچۆڵی تێدا بووە جێهێشتراوە و هێڵکاری بۆ نەکراوە، چاوەڕێن رێگاوبانی سۆران چارەسەری بکات و ئەو کاتە هێڵکاریەکەی بۆ بکەن.
موحسین تەحسین وتیشی، هێڵکاریەکە بۆ تەواوی شەقامەکانی ئیدارەی سۆرانە و هەفتەی داهاتوو شەقامەکانی قەزای چۆمان هێڵکاری بۆ دەکرێت.