دانی بەتاوانەکەیدا ناوە
لە هەولێر تۆمەتبارێک کە حەوت ئۆتۆمبێلی دزیوە دەستگیرکرا
964+
میدیا گۆران
لە پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی حەوت ئۆتۆمبێل و چەند ساڵیانەی ئۆتۆمبێل و ساختەکردنی بەڵگەنامە دەستگیرکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30.7.2024 پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لە دوای ئەوەی چەندین سکاڵای هاوڵاتیانمان لەبارەی دزینی ئۆتۆمبێل گەیشتووەتە دەست، تۆموتبارێکمان دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی حەوت ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵیانەی ئۆتۆمبێل.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە چەندین بەڵگەنامەی ساختە کردووە و پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و چەکی بێ مۆڵەتیشی پێبووە.
لە ئێستادا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.