چەند مانگێكە 

بەشێكی گەڕەكی نەسیج ئاویان نییە و ناچارن خانووەكانیان بفرۆشن

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەشێكی گەڕەكی نەسیج لە هەولێر زیاتر لە دوو مانگە بە دەست نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن، یەكێك لە هاوڵاتیانی گەڕەكەكەش دەڵێت تابلۆم لێداوە و خانووەكەم بەهۆی بێئاوی دەفرۆشم.

پەیامنێری 964 بەم شەوە لەسەر داخوازی بەشێكی هاوڵاتیانی گەڕەكەكە سەردانی كردن و ئەوان یەكێك لە هاوڵاتیانی گەڕەكەكە دەڵێت، “هانامان بۆ 964 هێناوە و ئێوەش خۆتان و زەمیری خۆتان”.

دلێر مستەفا هاوڵاتییەكی گەڕەكەكەیە و باسی لە هۆكارەكانی كەمئاوی لە گەڕەكی نەسیج دەكات و دەڵێت، خەڵكەكەش هاوكارنین بۆ ئەوەی ئاوەكە بە یەكسانی بگاتە هەمووان.

خاوەن پێداویستییەكی تایبەتیش كە ناوی محەمەد عەلییە دەڵێت: تانكەرێك ئاو بە 50 هەزارە و موچەكەم 150 هەزارە، ئەی پێداویستییەكانی دیكەم بە چی دابین بكەم.

گەڕەكی نەسیج دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر- مەخمور و ژمارەی خانووەكانی بە وتەی یەكێك لە قسەكەرەكانی ئەو راپۆرتە 500 ماڵە.

گەڕەكەكە لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو دروست كراوە و درا بە فەرمانبەرانی كارگەی رستن و چنینی هەولێر، بەڵام ئێستا كارگەكە نەماوە و خانەوەكانیش تەنیا ئەو خەڵكانەی تێدا نەماوە كە پێشتر فەرمانبەری كارگەكە بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات

هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات