"پاره‌یان نه‌داوه"
له هه‌ولێر بڕیارى راگرتنى خۆراكى زیاتر له 100 بریكار جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک له هەولێر بڕیار راگرتنى خۆراكى زیاتر له 100 بریكار جێبه‌جێ ده‌كات كه تاوه‌كو ئێستا پاره‌ی خۆراكه‌كانیان ته‌سلیم به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نه‌كردووه.
بەرێوەبەرایەتیه‌كه دوا ئاگادارى بۆ ه‌م بریكارانه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه هه‌ر بریكارێك تاوه‌كو رۆژى 31.7.2024 لیستى خۆراكى مانگى شه‌ش وه‌رنه‌گرێت و پاره بۆ به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كه‌یان نه‌هێنێت، بڕیاری راگیرانی بەشەخۆراکی لەسەر جێبەجێدەکرێت .
لیستی خۆراكى مانگی شه‌ش، بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەمی لەسەر دابەشدوکرێت.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ماده‌ى برنج به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بریكاره‌كان دابه‌شكراو، به‌ڵام هەر بریکارێک تا بەرواری دیاریکراو سەردان نەکات و پارەی لیست نەدات ماده‌كانى وه‌كو زیت و دۆشاوی تەماتەی پێ‌نادرێت.
یاخى نادر، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر به 964ـى وت، به‌شێك له‌و بریمككارانه‌ى تاوه‌كو ئێستا پاره‌یان نه‌هێناوه هه‌ر به سستمى پێشوو راهاتوون و بێ‌ئاگان له‌وه‌ى كه مامه‌ڵه‌كردنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌رێگه‌ى سستمى ئه‌لیكترۆنییه بۆ پاره‌دان.
وتیشی “به‌شێكی دیكه‌شیان نه‌خوێنده‌وارن و نازانن و هه‌ندێكیشیان به ئه‌نقه‌ست پاره ناهێنن، بۆیه تا رۆژه دیاریكراو نه‌یهێنن خۆراكه‌كانیان راده‌گیرێت”.
باسی له خاڵه‌تێك كرد كه بریكارێكیان ماوه‌ى سێ مانگ خۆراكى بۆ چووه و پاره‌ى نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، داویانه‌ته دادگا و ئێستا چاوه‌ڕێن بڕیارى دادگاى له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت.
روونیكرده‌وه ئه‌وان ناتوانن بریكارنامه‌ى ئه‌و بریكارانه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و بیده‌نك به كه‌سێكى دیكه، ته‌نیا دادگا ده‌توانێت ئه‌وه بكات.
پێشتریش ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه مۆڵه‌تێكی دیكه‌ى بۆ ئه‌و بریكارانه دانابوو كه رۆژى 15.7.2025 بوو بۆ پاره هێنان، به‌ڵام له‌كاتى دیاریكراودا نه‌یانهێنا و ئێستاش دوا مۆڵه‌تیان بۆ دیاری كردوون.