کەرەستەیان پێویستە
ژیانەوەی سەیدسادق دەستی بە خاوێنکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
لە بانگەوازێکدا، ئەنجومەنی ژیانەوەی سەیدسادق، داوا دەکات لە پاککردنەوەی هەردوو سەرچاوەی ئاوی سەراوی سوبحان ئاغا و سەرچاوەی ئاوی حەسار و بەشێک لە کۆڵانەکانی شار هاوکاریان بن.
ئەنجومەنەکە، ئامانجی ژیانەوەی سەیدساقە کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی شارەکە ماوەیەکی کەمە پێکیان هێناوە. ئەوان بۆ ئەوەی کارەکەیان جێگەی خۆی بگرێ، کەرەستەیان پێویستە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024، یەکەم هەنگاویان بۆ هەوڵەکەیان ناوە.
پێداویستییەکان؛
– کەرەستەی چوپ و هێلەک
– داس و شەن و حەبل
– دەستکێش و عەلاگەی گەورەی خاشاک
– جزمەو هەر کەرەستەیەکی تر پێویستە بۆ ئەو مەبەستە
– ئاوی خواردنەوە
لەو نانگەوازەدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964، ژیانەوەی سەیدسادق ئاماژە بەوە دەکات، “لە پەرۆشی و دڵسۆزیمان بە باشمانزانی لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی هاوشارییانمان کە وەرزی گەرمایە، هەریەک لەو سەرچاوانە بەهۆی پیس بوونیان هۆکارن بۆ نەخۆشی سڪچوون و مەلاریا و هەوککردنی گەددە و ریخۆڵە و بڵاوبوونەوەی دەیان پەتا و نەخۆشی تر پاک بکەینەوە”.
هەوڵمەتەکەیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 6:30 خولەک لە سەرچاوەی ئاوی حەسارەوە دەستیپێکرد، “داوای هاوکاری و بەدەمەوە هاتنی هاوشارییان و گەنجانی مەلەوان و هەر سەرمایەدارێکی شار کە بتوانی پێداویستی پاک کردنەوە دابین بکات، هەریەکە لە کۆمپانیای گەردین بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک و شارەوانی و فەرمانگەی ئاو و سەنتەرەکانی پەروەردە و هۆشیاری هەر لایەنێکی تر دەکەین”، ژیانەوە وای نوسیوە.
دەقی بانگەوازەکە وەکخۆی:
بەناوی خوای گەورە
بانگەوازێک لە ئەنجومەنی ژیانەوەی سەیدسادق Src
بابەت/ پاککردنەوەی هەردوو سەرچاوەی ئاوی سەراوی سوبحان ئاغا و سەرچاوەی ئاوی حەسار و بەشێک لە کۆڵانەکانی شار…
ئەنجومەنی ژیانەوەی سیدصادق پاش بەدواداچون بۆ هەردوو سەرچاوەی ئاوی “سەراوی سوبحان ئاغا و حەسار” لە پەرۆشی و دڵسۆزیمان بە باشمانزانی لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی هاوشارییانمان کە وەرزی گەرمایە و هەریەک لەم سەرچاوانە بەهۆی پیس بوونیان هۆکارن بۆ نەخۆشی سڪچوون و مەلاریا و هەوککردنی گەددە و ڕیخۆڵە و بڵاوبوونەوەی دەیان پەتا و نەخۆشی تر پاک بکەینەوە٠٠٠
سبەینێ ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی ٧ی ٢٠٢٤ هەڵمەتێکی پاککردنەوە ڕادەگەیەنین و داوای هاوکاری و بەدەمەوە هاتنی هاوشارییان و گەنجانی مەلەوان و هەر سەرمایەدارێکی شار کە بتوانی پێداوێستی پاک کردنەوە دابین بکات و هەریەکە لە کۆمپانیای گەردین بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک و شارەوانی و فەرمانگەی ئاو و سەنتەرەکانی پەروەردە و هۆشیاری هەر لایەنێکی تر دەکەین لە بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە هاوکار و دەستبارمان بێت چی بە ئامادەبوون یان بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە دەستبارمان بن٠
پێداویستییەکان:-
کەرەستەی چوپ و هێلەک
داس و شەن و حەبل
دەستکێش و عەلاگەی گەورەی خاشاک
جزمەو هەر کەرەستەیەکی تر پێویستە بۆ ئەو مەبەستە
ئاوی خواردنەوە
داواکارین هەر کەس و لایەنێک هاوکارمان دەبێت هەوڵ و ئامادەبوونی بەرز دەنرخێنین و لای خوای گەورە هیچ چاکەیەک ون نابێت٠
تب: سبەی سەعات6 و نیو لەسەرچاوەی ئاوی حەسارەوە دەست پێ دەکەین
ئەنجومەنی ژیانەوەی سیدصادق
دیمەنی پاککردنەوەی سەرچاوەی ئاوی سەرای سوبحان ئاغ و حەسار – وێنە: هەڵۆ جەباری: