بۆ پرسیار بچن بۆلایان

گەرمیان ئاگاداری 10 ناوچە دەکاتەوە؛ جیابووەکان خۆیان تۆماربکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی 10 قەزا و ناوچەکە دەکات، ئەو کەسانەی لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە خۆیان تۆمار بکەن.

قەزاکانی کەلار، کفری، دەربەندیخان، رزگاری، وە ناحیەکانی سەرقەڵا، پێباز، قۆرەتوو، مەیدان و شێخ تەویل دەگرێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کە ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 بڵاوی کردووەتەوە، هەرخانمێک لە پیاوەکەی جیابووبێتەوە و بێبەش بوون لە خۆراک و فۆرمی خۆراک، ئێستا دەتوانن لەڕێگای ئەلکترۆنیەوە ئەپڵ کەیشنی (البیطاقة التموینیة) خۆیان تۆمار بکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، ئەو خزمەتگوزاریە لەئێستادا کارایە و کراوەتەوە، بۆ زانیاری زیاتر و هەر پرسیارێک دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان یان بنکەکانی خۆراک بکەن لە قەزاکانی دەربەندیخان و کفری.

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵی هاوڵاتیا...

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵی هاوڵاتیان دەکرێت