سەرۆکى حکومەت:
“خوازیاربووین لە زووترین کاتدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت”
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەبارەى دواکەوتنى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمەوە پەیامێکى نوێى بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەر لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیاربووین لە زووترین کاتدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و هیوادارین چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆبووەوە و لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتى فیدراڵ، هیواى خواست کابینەی نوێ ببێتە مایەی هاتنەئارای سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.
لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێ، مەسرور بارزانى وتى،” لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیاربووین لە زووترین کاتدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و هیوادارین چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت”.