زیدانیانی سیاسی داوای گەڕاندنەوەی پارەکانیان دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا
زیندانیانى سیاسى خۆیان گەیاندە نوسینگەى سلێمانى پەرلەمانى عێراق و داواى گەڕاندنەوەى موچەکانیان دەکەن.
ئیبراهیم عەبدوڵا، زیندانى سیاسى بە 964ـى وت، بەپێى یاساى ژمارە 11ـى ساڵى 2007ـى پەرلەمانى کوردستان، دەبوو مانگانە مینحەیەک بدرێت بە زیندانیانى سیاسى بۆ ماوەى 10 ساڵ.
وەک ئەوەى باسى دەکات، لەماوەى ئەو 10 ساڵەى دیاریکراوە تەنیا هەشت ساڵ و نیو مینجەکە درا و دواتر بەهۆى چاکسازى داراییەوە سەرجەم مینحە داراییەکانى زیندانیانى ساسى بڕدرا.
وەک ئەوەى زیندانیانى سیاسى باسى دەکەن، نزیکەى 100 کەس لە زیندانیانى سیاسى مینحەکانیان بڕدراوە کە فەرمانبەرن و هەڵبژاردنێک خراوەتە بەردەمیان یان مینحەکە هەڵبژێرن یان موچەکەیان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح