دیمەنی سووتانی چەندین دۆنم زەوی لە خەلەکان.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سنووری خەلەکان
دوو هاوڵاتی لەسەر ئاگرکەوتنەوە دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لەسەر رووداوی ئاگر کەوتنەوە لەناحیەی خەلەکان دوو هاوڵاتی دەستگیرکران و درانە دادگا.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگرێکی گەورە لە گوندی شێخ مەنسوریان کەوتەوە تیمەکانیان توانیویانە لەماوەی چوار کاتژمێردا کۆنترۆڵی بکەن.
دەشڵێت، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دوو کرێکاری بە نەتەوە عەرەب بوون کە سەرقاڵی پاککردنەوەی دەواجینێک بوون و ئاگرەکە کەوتووەتەوە، ئێستا ئەو کەسانە دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا.
زەرەروزیانی ئاگرەکەش پێکاهاتووە کە سووتانی 100 دۆنم پوش و پاوان و سووتانی چەندین داری سروشتی لە جۆری بەڕوو.