هاوڵاتیانی هه‌ولێر سه‌یرانی دوای شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
“وه‌ختی شه‌ڕ وه‌زعه‌كه زۆر خه‌ته‌ر بوو”
عه‌بدولعه‌زیز خالند
خانه‌واده‌یه‌كی خنجیلانه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر هاتوونه‌ته گه‌شت و سه‌یران، پیاوی ماڵه‌كه ده‌ڵێت “وه‌ختی شه‌ڕ وه‌زعه‌كه زۆر خه‌ته‌ر بوو”.
دڵشاد ئه‌نوه‌ر، هاوڵاتییه‌كی هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر سه‌یران ده‌كه‌ن، ئه‌و به 964ی وت، جێیه‌كه‌مان ستراتیژییه و دوور نین له شار، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش باشه”.
ئه‌و ده‌ڵێت، یه‌كه‌م سه‌یرانه دوای وه‌ستانی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وتیشی، له رۆژانی شه‌ڕ خه‌ڵك له‌خۆی بێزار بوو.
میدیا قادر هاوسه‌ری دڵشاد ئه‌نوه‌ره و مامۆستایه، ئه‌ویش بۆ 964 ده‌ڵێت، به‌بێ ئاماده‌كاری هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و دۆڵمه‌ی ئاماده‌یان هه‌بووه و یه‌كسه‌ر كوڵاندوویانه و هاتوون.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، هاوڵاتیان روویان له ده‌شت و ده‌ر و سه‌یرانگه‌كان كردووه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و ئارام و دوور له ژاوه‌ژاوی شار.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا