بەشی کشتوکاڵی سەروچاوە .وێنە :کشتوکاڵی سەروچاوە
مێشوولەی سپی هەیە
جوتیارانی سنووری سەروچاوە سەردانی کێڵگەی کونجییەکانتان بکەن
+964
ژێوار خدر
بەشی کشتوکاڵی ناحیەی سەروچاوە داوا لەو جوتیارانەی سنوورەکەی دەکات کە کێڵگەکانییان بە کونجی داچاندووە، سەردانی کێڵگەکانییان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە هەبوونی مێشوولەی سپی.
جەمال حەسەن لێپرسراوی بەشی کشتوکاڵی سەروچاوە ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ی وت، ساڵانە بەهۆی کاریگەری کەشوهەواوە دەکرێ بەرهەمی کونجی جۆرە مێشوولەیەک لێی بدات و کاریگەری خراپ لەسەر بەرهەمەکە بەجێبهێڵێت، بۆیە جوتیارانمان ئاگادار کردووەتەوە سەردانی کێڵگەکانییان بکەن و بزانن بەرهەمەکانییان مێشوولە لێێداون یان نا.
جەمال حەسەن روونیشیکردەوە، ئەگەر مێشوولە هەبێت، پێویستە جوتیارەکان سەردانی بەشەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی دەرمان و چارەسەر.
بەپێی قسەی لێپرسراوی بەشی کشتوکاڵی سەروچاوە، خاکی ناوچەکەیان زۆر گونجاوە بۆ هەر یەک لە بەرهەمەکانی گونجی و گوڵەبەڕۆژە، هەر بۆیە جوتیارێکی زۆر ئەو دوو بەرهەمە دەچێنن.
ساڵانە لە ناحیەی سەروچاوە 600 – 700 دۆنم زەوی بە کونجی داچێنرێت و نزیکەی 100 جوتیار بە چاندنی کونجییەوە سەرقاڵن.