لە خورماتوو
ئەمبوڵانسێکى خێرخوازى بۆ گواستنەوەى تەرم دابینکرا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
خێرخوازێکى قەزاى خورماتوو ئامبوڵانسێکى کڕیوە و بەبێ بەرامبەر تەرمى پێ دەگوازرێتەوە و چەند هاوڵاتییەکیش خۆبەخشانە شۆفێرى دەکەن و بە نۆرە کارەکان ئەنجام دەدەن.
هێمن نەجم، سەرپەرشتیار و شۆفێری ئەو ئەمبوڵانسەی خورماتوو بە 964ـی وت، “ژمارەکانمان لاى خەڵک و نەخۆشخانەیە، هەر کاتێک تەرمێک هەبێت دەیگوازینەوە، زۆر جار کە دەچین بۆ پزیشکى دادى کەرکوک ماوەیەکى زۆر چاوەڕێ دەکەین، بەڵام هەموو ئەوانەمان لە پێناوى خوار و خەڵکدایە”.
گرفتى ئەوان و خەڵکى خورماتووش ئەوەیە کە پزیشکى دادى لە شارەکەیان نەماوە، بۆیە کە دەچنە کەرکوک یان سەڵاحەدین بەردەوام لە مەترسیدان هەم رێگاکە دوورە و هەمیش رۆژێکى تەواویان پێویستە تا تەرمەکە دەگەڕێننەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح