کوردێک دەرهێنەری فیلمەکەیە

سەرکەوتنی عێراق بۆ مۆندیال دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

مێژووی هەڵبژاردەی عێراق دۆکیۆمێنت دەکرێت و فیلمێکی سینەمایی لێ بەرهەم دەهێنریت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، فیلمەکە لە ژێر ناوی “یەک خەون، یەک چارەنووس” دەبێت، سەهیم عومەر خەلیفە دەرهێنانی بۆ دەکات.

سەهیم خەلیفە کوردە و خەڵکی زاخۆیە و لە ئەوروپا دەژیت، دەرهێنەری فیلمی مێسی بەغدایە، کە براوەی چەندین خەڵاتە، هەروەها ئەو دەرهێنەرە بە هۆی فیلمەکانی دووجار گەیشتووەتە شۆرت لیستی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم.

بە پێی زانیارییەکانی 964یش کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت دەستی کەوتووە، فیلمەکە کاری تێداکراوە و زۆری نەماوە ئامادەبێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و کۆمپانیای رۆلە پرۆداکشن بە هاوکاری چەند لایەنێکی دیکە فیلمەکە بەرهەم دەهێنن، کە بە شێوەی دۆکیۆمێنتاری دەبێت و مێژووی گەیشتن هەڵبژاردەی عێراق لە 1986 تا مۆندیالی 2026 ستۆریی فیلمەکە دەبێت.

پێدەچێت فیلمەکە لەگەڵ بەشداریی عێراق لە مۆندیالی 2026 نمایش بکرێت.

"وڵاتێكی نوێ" ناونیشانى فێستیڤاڵى فیلمى كوردیی هامبۆرگە