گۆمەکانى بنارى هەڵگوردیش پاککرانەوە
ئێوارەى ئەمڕۆ دارستانەکانى رەواندز پاک دەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
ئێوارەى ئەمڕۆ، هەڵمەتى پاککردنەوەى ناو دارستانەکانى قەزاى رەواندز لە بنارى چیاى هەندرێن بەڕێوە دەچێت، دوێنێش گۆمەکانى بنارى هەڵگورد پاککرانەوە.
فەرمانگەى ژینگەى سۆران لە بانگەوازێکدا بڵاوى کردووەتەوە، کاتژمێر 5ـى ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی و شاره‌وانی رواندز و كۆمپانیای باڵ و هێز و دام ده‌زگا ژینگه‌یی و ژینگه‌دۆستان و شاخه‌وانان، هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه له ناو دارستانه‌كانی قه‌زای رواندز له بناری چیای هه‌ندرین به‌رێوه‌ده‌چیت.
داواش دەکات، هاوڵاتیان و ژینگەدۆستان بەشدارى بکەن لەو هەڵمەتەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینى، له بناری چیای هه‌ڵگۆرد چالاکوانانی ژینگە بە هاوبەشی لەنێوان فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان و تۆڕی شاخەوانانی کوردستان و رێکخراوە ژینگەییەکان، گۆمەکانى بنارى هەڵگورد و رێگاکانى گەیشتن بە گۆمەکانیان پاککردەوە.