شتى نوێ دەڵێت

ژەنراڵێکی باڵای ئیسرائیل: هەڵەمان کرد لە هەڵسەنگاندنی تواناکانی حزبوڵا و رژێمی ئێرانیش ناڕووخێت

وریا فەتاح

بەپێی تۆمارە دەنگییەکانی کە کەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاویکردوونەتەوە، لیوا رافی میلۆ، فەرماندەی ناوچەی باکووری سوپای ئیسرائیل، دانی بەوەدا ناوە کە بەرپرسانی ئەمنی “زیادەڕۆییان” کردووە لە خەمڵاندنی ئەو زیانانەی کە لە ساڵی 2024 لە ئەنجامی هێرشە زەمینییەکان بەر توانای سەربازی حزبوڵا کەوتوون و گومانیش دەکات رژێمى ئێران بڕووخێت.

لە تۆمارە دەنگییەکەیدا، ئەو ژەنەڕاڵەى سوپاى ئیسرائیل ئاماژەى بەوەکردووە کە لێنێکتێگەیشتن و بۆشایی” هەبووە لە نێوان ئەوەی سوپای ئیسرائیل بیری لێدەکردەوە سەبارەت بە تێکشکاندنی تواناکانی حزبوڵا لە ئۆپەراسیۆنی (تیری باکوور) و نێوان ئەو هێزەی کە ئێستا حزبوڵا پێی دەوەشێنێتەوە.

دەشڵێت: ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیل مەزەندە دەکەن کە ئەو گرووپە هێشتا خاوەنی سەدان سەکۆی موشەکی و دەیان هەزار موشەکە.

لەبارەى شەڕى ئێرانەوە، میلۆ گومانی خستووەتە سەر ئەوەی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل ببێتە هۆی رووخانی کۆماری ئیسلامی و دەڵێت: “پێشبینی دەکەم ئەم جەنگە بە رووخانی ڕژێم کۆتایی نەیەت، وادیارە هێشتا سەقامگیرە؛ پێدەچێت لە کۆتاییدا پێویستمان بە جۆرێک لە رێککەوتن بێت.”