بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست
فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی کفری کاتی چاوپێکەوتنی دیاریکرد
+964
ژێوار خدر
ئەمرۆ پێنجشەممە 11.7.2024 ئیدارەی گەرمیان، لە رێگەی لینکیکەوە کە لە لاپەڕەی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ناوی ئەو کەسانەی خستووەتەڕوو کە پاڵێوراون بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی کفری، دەشڵیت، هەر کەسێک لە نۆرەى خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت مافی دەفەوتێت.
لە بڵاوکراوەکەی ئیدارەی گەرمیاندا داوا لە سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانە دەکرێت کە ناویان لە لینکەکەدا هاتووە، لە بەشی یاسا و بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن، پێویستە لەو بەروارانەی دەستنیشانیان کردووە لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دوو لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن بە مەبەستی چاوپێکەوتن.
بەپێی بڵاوکراوەکە، دەرچووانی بەشی یاسا رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 21.7.2024 و دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن و رۆژی دووشەمە رێکەوتی 22.7.2024 پێویستە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن و پاڵێوراوان پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان ببەن:
– وێنەی رەسەن لە کارتی نیشتیمانی
– وێنەی رەسەن لە کارتی زانیاری
– وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە
– تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی کوردستانن.
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا
https://drive.google.com/file/d/1BCoiyo13bN4Qli0JMPerNFi68QJo_gwI/view?usp=drivesdk
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر، پەیوەندیەکان و گەیاندن
https://drive.google.com/file/d/1BK-sXPWmgoV0xJIsxbVPbiG1xuEqfjs_/view?usp=drivesdk