بەهۆی زۆری خێزانەکان

مامەڵەی ئاوارەکانی شەنگال راگیرا

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

مامەڵەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ زێدی خۆیان راگیرا بەهۆی قەرەباڵغی و زۆری ژمارەی خێزانەکان.

ئەسکەندەر محەمەد بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لقی دهۆک بە 964ـی وت، لەدوای ئەوەی حکومەتی عێراق کۆتا بەرواری بۆ مامەڵەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگالی راگەیاند کە تا 31.7.2024 پێویستە گشت کەمپەکان دابخرێن، گەر تا ئەو بەروارە مامەڵەکانیان تەواوکرد چوار ملیۆن دینار وەردەگرن، بەڵام گەر مامەڵەکانیان دواخست ئەوا تەنها یەک ملیۆن و 500 هەزار وەردەگرن، بۆیە خەڵکێکی زۆر رووی تێکردین بۆ رایی کردنی مامەڵەکانیان.

وتیشی، ئێمە ناتوانین لە رۆژێکدا کاری 700 بۆ 800 خێزان راپەڕێنین، کارەکان قورس و زەحمەتن تەنانەت هیچ ئامادەکاریمان نەکردبوو و شوێنی تایبەتیشمان نەڕەخساندبوو بۆیە دوێنی شەو کارەکانمان راگرت و داوامان لە وەزارەتی ناوخۆکرد میکانیزمێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ راپەڕاندنی مامەڵەکان.

تاوەکو ئیستا چوار هەزار و 700 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال و مامەڵەکانیان کۆتایی پێهاتووە، نزیکەی 21 هەزار خێزانیش لە کەمپەکان ماون، نزیکەی هەزار خێزانیش تاوەکو ئیستا ناوەکانیان تۆمار نەکراون.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش دەگەڕێنەوە شنگال

ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش دەگەڕێنەوە شنگال