فۆڕمەکە پڕبکەنەوە
گەنجانی هەڵەبجە فێری کار دەکرێن و پارەشیان پێ دەدرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
رێکخراوێکی فریاگوزاری لە هەڵەبجە، دوو پڕۆگرام وەک دەرفەتێكی نوێ بۆ گەنجانی هەڵەبجە دەرەخسێنێت، “کە یەکێکیان راهێنان پێ کردن و پاشتر پارەدارکردنیانە تا پڕۆژەی خۆیان دابمەزرێنن”.
“رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی (IRW-Iraq) کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی بێ لایەنی قازانج نەویستە”، لە ئێستادا ئۆفیسی سەرەکی لە شاری بێرمینگهامە.
بە وتەی فریاد نەجمەدین، بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە بۆ 964، “ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە رێکخراوەکە ئۆفیسی کردوەتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و دەسەڵاتی ناوخۆی پارێزگاکە کار و چالاکیەکانی رادەپەڕێنێت”.
لە نوێترین دەستپێشخەریدا، رێکخراوەکە دوو پڕۆگرامی راگەیاندووە، بۆ گەنجانی شارەکە کە بە وتەی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی هەڵەبجە بێت، “ئامانج لە هەردووکیان زیادکردنی هەلی کارە بۆ گەنجانی پارێزگاکە”.
پڕۆگرامەکان بریتین لە؛
1- پرۆگرامی یەکەم ؛خستنەسەرکاری گەنجانە بۆ ماوەی دوو مانگ، لەم ماوەیەدا ڕێکخراوی پارەی کارکردنیان بۆ دابین دەکات.
2- پڕۆگرامی دووەم پڕۆگرامی راهێنانی پیشەییە، کە بۆ ماوەی مانگێک گەنجان بەشداری راهێنانی پیشەیی دەکەن و لە دواتردا هاوکاری دەکرێن پڕۆژەی خۆیان دابمەزرێنن.
کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان داوا لە گەنجانی پارێزگاکە دەکات، بۆ خۆتۆمارکردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://ee.kobotoolbox.org/x/DK9DjniH