لە شەقامێکی هەولێر
800 گوڵی چاو پشیلە چێندرا
964+
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەردەوامە لە چاندنی گوڵ و دار لە شەقامەکانی هەولێر و دەیەوێت زیاتر سیمای شار جوان بکات و سەوزتری بکات.
ئەمڕۆ دووشەممەمە بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، تیمەکانیان هەر ئەمڕۆ هاستاون بە چاندنی 800 گوڵی چاو پشیلە لە شەقامی پێش سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، بـەمەستی پێدانی سیمایەکی جوان بەشەقامەکە و زیاترکردنی رێژەی سەوزایی هەستاون بەو کارە و چەندین شەقامی دیکەش دەڕازێننەوە بە گوڵ.
گوڵی چاو پشیلە دەتوانرێت لە گوڵدان و زەمبیل و لە باخچەدا بچێنرێت، ئەم گوڵە پێویستی بە خۆڵی گەڵا و پیتموس و زبڵی ئاژەڵی هەیە، لە پاش چاندنی تۆو 5 بۆ 15 رۆژی پێویستە بۆ سەوز بوون هەروەها بۆ گەشەکردن نزیکەی مانگێکی پێویستە.