حەوزی ماسی هۆکارە

خراپی کارەبای نیشتیمانی بەشێک لە گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەری بێ حاڵ کردووە

964+

عەزیز گۆپتەپەیی

خراپی کارەبای نیشتیمانی لە سنووری بەشێک لە گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر ـ قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتیانی تەواو بێزارکردووە و داوای بەهاناوەچوونی بەپەلە دەکەن لەلایەن حکومەتەوە

ئاکۆ مستەفا ئەمین بەڕێوەبەری کارەبای ئاغجەلەر بە 964ـی وت، گرفتی ئەم کارەبایە زیادبوونی رێژەیەکی بەرچاوی پڕۆژەی حەوزی ماسییە لە گوندەکان بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی لەسنوورەکەمان،، پڕۆژەهەیە تەنیا یەک غەتاسی 200 ئەمپێری دەوێت و بە بەهێزی 30 ئەسپ.

وتیشی، بەهۆی ئەولۆدە زۆرەی هاوبەشانی کارەبا لەسنوورەکە رێژەی ڤۆڵتی کارەباکە نزم دەبێتەوە بۆ 130ڤۆڵت کە هیچ ئامێرێکی کارەبای کارپێناکات و بگرە زەرەری زۆیش دەدات لە هاوبەشانی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا مەمەڵەکردنی پڕۆژەی نوێمان بە هەموو شێوەیەک راگرتووە و ئەوکاتە کەمەی کە کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان جاری واهەیە لەماوەی یەک کاتژمێردا زیاتر لە دووجار فویز دەکات، دابەشکردنی کارەباکەشمان کردووە بە نۆرە واتا هەرشەوە و 10 پڕۆژە بەتەواوی کارەبایان لێدەبڕین تاوەکو رێگەچارەیەک دەبینینەوە بۆ چارەسەرکردنی

ئەوگوندانەی لە ئێستادا گرفتیان بۆ دروستبووە گوندی گۆپتەپە، عەسکەر، هەیدەربەگ، سۆتکە، داڵەوای سەروو، مایلە و بەشێک لە ناحیەی ئاغجەلەر

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قایمقامی چەمچەماڵ: تکایە بە هاوارمانەوە بێن چەمچەماڵ خ...

قایمقامی چەمچەماڵ: تکایە بە هاوارمانەوە بێن چەمچەماڵ خەریکە دەخنکێت