ئەڵقەیەکی مشتومڕی سەعاتی سفر
ئاگربەستی شل و شێواو؛ هەڵە ستراتیجییەکانی ئێران و ئەمریکا چی بوون؟
964+
ژووری هەواڵ
ئەمجارە توانا نەقی و راوێژکارە سەربازییەکەی 964، عەقید سەلام ئەسعەد، باس لە ئاگربەستە شل و شێواوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن، لەگەڵ ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی بووە بە گرفت و کێشە بۆ ترەمپ، وە ئێرانیش دەیەوێ مەجال بۆ ئەو پیتاندنە بهێڵێتەوە.
عەقید سەلام دەڵێ، ئەمریکا خۆی بە پۆلیسی جیهان دادەنێ و ئێرانیش بە پۆلیسی کەنداو و وڵاتانی عەرەبی، وە متمانەیان بە یەک نییە، لەگەڵ ئەوەی یەکەم گەڕی گفتوگۆیان دەستپێکرد لە ئیسلامئاباد، روون بوو لە دانیشتنی یەکەم نەتیجەیان نابێت، چونکە داواکاری قورسیان لەیەک هەیە.
لەبارەی هەڵە ستراتیجییەکانی ئێران و ئەمریکا، راوێژکارە سەربازییەکەی 964 دەڵێ، ئەمریکا غروری ئەوە گرتبوو کە لە وڵاتان جەنگی کۆتایی پێهێناوە و لەدواین کاریاندا، توانیوویانە مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزیۆلا دەستگیربکەن، وە ئێرانیش کارێکی کرد لە دەریاوە ئەمریکا گەمارۆی بخاتەسەر.
ئەمانە بوون بە هۆکاری ئەوەی ئێران و ئەمریکا بکەونە هەڵەی ستراتیجییەوە، عەقید سەلام دەڵێ، ئەوەی تەنیا لە کێشمە کێشمەکانی نەوت و گاز زەرەر نەکات ئەمریکایە، ئەوەی هەبێ فشاری وڵاتانی ئەوروپایە هۆکارە بۆ ئەوەی ترەمپی هەوڵبدات، ئەم گرفتەی هەیە زوو چارەسەر بکرێ.