كوالێتى كۆنتڕۆڵ هۆشدارى ده‌دات

نه‌كه‌ى به‌م به‌رهه‌مه‌ ساخته‌یه‌ باڵات درێژ بكه‌ى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان هۆشدارى ده‌داته‌ هاوڵاتیان، نه‌كه‌ن ئه‌و جۆره‌ به‌رهه‌مه‌ بكڕن كه‌ گوایه‌ باڵایان پێ درێژ ده‌بێت.

به‌رهه‌مه‌كه‌، ناوی پاودەری مابێرمی هیندییه‌، لە رێگا جیاوازەکانى وه‌ك ئینتەرنێت، بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین، سۆشیال میدیا، ئیمێڵ، پۆست، ساڵۆن و دوکانی گیادەرمانی، بۆ فرۆشتن نمایش دەکرێن.

كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ بەرهەمێکی ساختە و رێگەپێنەدراوە و ماددەی شاراوەی تێدایە کە پێچەوانەی یاساکانی دەرمان و خۆراکن و کاریگەریی نەرێنی و مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیی بەکارهێنەر دروستدەکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەم بەرهەمە لە وێبسایتە جیهانییەکانیش ریکلامی بۆ کراوه، خۆتان بەدوور بگرن لە کڕینی چونکە ئەو جۆرە وێبسایتە ئۆنلاینە گەورانە بەردەوام لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتوو ئاگاداردەکرێنەوە کە ئەو بەرهەمانەی بە ئۆنلاین ریکلامیان بۆ دەکەن ساختەن.

هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە کە بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی و کێشەی تەندروستی لە رێگه‌ی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن، تەنیا ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری KMCA – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.