لە هەولێر

یادی شەوی سەری ساڵی کۆچی بەرز راگیرا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمشەو لەشاری هەولێر لە مزگەوتی سەواف، بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی بە دەفەژەنین و وتنەوەی سروودی ئاینی یادەکە بەرز راگیرا.

فواد مەلا ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی قورئانخوێنان بە 964ـی وت، ”ئاینیی پیرۆزی ئیسلام پڕیەتی لەهەواڵی خۆش و ناخۆش، یەکێک لەو هەواڵە خۆشانە، کۆچی پێغەمبەری ئیسلام بوو لەمەکەوە بۆ مەدینە، ئێمەش وەک کۆمەڵە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان هەڵساوین بەیادکردنەوەی ئەم کۆچە”.

سەری ساڵی کۆچی لەلای موسڵمانان پیرۆزی هەیە، چونکە پێغەمبەری ئیسلام لەو رۆژەدا کۆچی کرد بۆ شاری یەثریب کە بە مەدینە ناودەهێنرا و بەیانی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی موحەڕەمە کە دەکاتە 1446ی کۆچی و بەم بۆنەیەوە لەهەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی مانگی موحەڕەمەوە دوکانی مەی فرۆشەکان داخران

بەهۆی مانگی موحەڕەمەوە دوکانی مەی فرۆشەکان داخران