رێکخراوێک لە چەمچەماڵ
کۆمەڵێک دنیادیدەی دەستکورت و بەساڵاچووی لە دەوری یەک کۆکردەوە و خزمەتی کردن
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
رێکخراوێک لە چەمچەماڵ کۆمەڵێک دنیادیدەی دەستکورت و بەساڵاچووی لە دەوری یەک کۆکردەوە، خزمەتی کردن و خەڵاتی رێزلێنانیشی پێبەخشین.
مەراسیمەکە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەساڵاچووان رێکخرابوو، ئیمان شۆڕش بەرپرسی کارگێڕی رێکخراوی جەمشید بە 964ـی وت، “خزمەتکردنی بەساڵاچووان ئەرکە، پێویستە سۆزیان بدەینێ و گوێیان لێ بگرین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە سەردانی بەساڵاچووان و بەتەمەنەکان دەکەن و زۆر دڵخۆشن بەوەی کە هەست دەکەن کەسێک هەیە هاوخەمیانە و گوێیان لێ دەگرێت.
بەشێک لەو دایە حاجی و مام حاجیانە دەردەڵی خۆیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، دۆخی گوزەرانیان باش نییە، زۆربەیان لە خانووی کرێدا دەژین و ژیانی کولەمەرگی بەڕێدەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری