وادەکە 31ـی تەمموز کۆتاییدێت

وەزارەتی کۆچ بۆ ئاوارەکان: ئەم مانگە نەگەڕێنەوە چوار ملیۆنەکە وەرناگرن

964+

ژووری هەواڵ

ئەو ئاوارانەى لەدواى 31ـی ئەم مانگەوە دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان، ئەو بڕە پارەیەیان پێنادرێت پێشتر ئەنجوومەنى وەزیران بڕیارى لەسەرداوە.

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق هۆشداریى دەداتە سەرجەم ئاوارەکان، خۆیان تۆمار بکەن بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانى خۆیان، ئەگەر نا هیچ بڕە پارەیەک وەک هاوکاری وەرناگرن.

بڕی ئەو هاوکارییەی کە دەدرێتە ئاوارەکان چوار ملیۆن دینارە، بەڵام دەبێت لەپێش 31ـی تەمموز خۆیان تۆمارکردبێت، ئەگەرنا یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار هاوکاریان پێدەدرێت.

بە وتەی پیردیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک بۆ964، ئەمساڵ 1662 خێزان لە کەمپەکانی سنووری پارێزگاکەوە گەڕاونەتەوە شنگال.

ئەوانەی کە لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە 1200 خێزان بوون کە ژمارەیان پێنج هەزار و 218 کەسە، ئەوانەشی کە لە دەرەوەی کەمپەکان بوون و گەڕاونەتەوە ژمارەیان 462 خێزانە و پێکهاتوون لە دوو هەزار و 179 کەس.

دواین جاریش، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 734 ئاوارەی کەمپی ئاشتیی پارێزگای سلێمانیی راگەیاند بۆ ناوچەکانی سەڵاحەدین و قەزای شنگال.

ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش دەگەڕێنەوە شنگال

ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش دەگەڕێنەوە شنگال