دیمەنێک لە بۆردومانی ئەمڕۆی چیای قەندیل. وێنە:964
ئەمڕۆ لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە
وەزارەتی بەرگری تورکیا: 37 ئامانجمان لە چیای قەندیل و مەتینا و گارە پێکاوە
میدیا گۆران
تورکیا گشت هێرشەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆگرت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024 هێرشمان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی بوونی پەکەکە لە ناوچەکانی گارە، قەندیل، مەتینا، ئاسۆس و خواکورک.
دەشڵێت، هێرشەکان لە رێگەی ئاسمانیەوە و بە فڕۆکەی جەنگی ئەنجامدراون و 37 ئامنجمان پێکاوە.
ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی دڕۆن و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لەلایەن تورکیاوە هێرشکرایە سەر ناوچەکان، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار لە ناوچە جیاوازەکان کە بۆ 964 قسەیان کردووە، هێرشەکان نەبووەتە هۆی هیچ زیانێکی گیانی و تەنیا زیانی بە رەز و باخی هاوڵاتیان و ژینگەی ئەو ناوچانە گەیاندووە.