11 تۆمەتبار و 6 داواکراو دەستگیرکران
لە سنوری خورماتوو هەڵمەتێکی فراوانى پشکنینی هاتوچۆ ئه‌نجامدرا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە سنوری خورماتوو هەڵمەتێکی فراوانى پشکنینی هاتوچۆی ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه 17 تۆمەتبار و داواکراو دەستگیرکران.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024 لەسەر بڕیاری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین ولهرێگهى دانانى بازگەی لەناکاو ئه‌نجامدرا.
عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، هەڵمەتەکە قەزاو ناحیەکانی خورماتوی گرتەوە و 18 ئۆتۆمبێلیان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه کە سەرپێچی جياجياى یاسایان هه‌بووه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌كان، شۆفێرهكانیشیان ده‌ستگیركران كة بريتي بوون لة 11 تۆمەتبار و شەش داواکراو و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کران”.
ئاماژهوهى به‌وه‌كرد هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان لە پێناو پاراستنی ئەمنییەتی و ئارامی شارەکە بووه و سه‌رپێچییه‌كانیش جیاواز بوون و سزادانیشیان هه‌ر به جیاوازى بۆ ئه‌نجام دراوه، ده‌شڵێت “هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاستەنگی هاتوچۆ
بەهۆی لافاوەکەوە دروستبوو بوون
شارەوانی هەڵشۆ ئاستەنگەکانی راڕەوە ئاویەکان کەمدەکاتەوە
لە دوو رۆژدا ئەمە چوارەم حاڵەتە
جارێکی ديکە تەنکەرێک لە دەربەندیخان وەرگەڕا
سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە
ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردوونەتەوە
پابەند نەبن سزا دەدرێن