لە توركیا
زایەر عەبدوڵا نەشتەرگەری بۆ كرا و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشكی دەكرێت
+964
ژووری هەواڵ
هونەرمەند زایەر عەبدوڵا نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکی ئەنقەرە بۆ ئەنجامدراوە و ئێستا لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە .
پاش تێپەڕاندنی شێرپەنجەی کۆڵۆن، بۆ جاری دووەم زایەر عەبدوڵای هونەرمەند و نووسەر بەهۆی دروستبوونی گرێیەک لە پشتی ملی، تووشی شێرپەنجە بوو، ئێستاش بۆ چارەسەری پزیشكی چووەتە تورکیا .
سیروان عوسمان هونەرمەند و هاوسەفەری زایەر عەبدوڵا، تایبەت بە 964 وتی، “نەشتەرگەرییەکەی شەش کاتژمێری خایاندووە و گرێیەکەی پشتی ملی دەرهێندراوە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پزیشکەکان دوایین راپۆرت دەربارەی تەندروستی بە ئێمە بدەن”.
دواکاری هونەریی زایەر عەبدوڵا بەر لە نەخۆشییەکەی، لە درامای ئەدیابیین بوو، جگە لە کاری هونەری، نووسەر و میدیاکارێکی ناسراوە و بەشێک لە یادەوەرییەکانی ژیانیشی بە ناونیشانیی (تەیراوە هەر بە پیاسە) لە کتێبێکدا بڵاوکردووەتەوە.