منداڵەکانتان ببەن بۆ ناونووسین

هەزار منداڵ بەشداریی ماراسۆنی هەولێر دەكەن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر ماراسۆن بۆ وەرزش و خۆشی بۆ منداڵان رێكدەخرێت و بڕیارە هەزار منداڵ بەشداریی تێدا بكەن.

عەبدولستار یونس سەرۆكی رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024 بە 964ی راگەیاند، “بۆ زیاتر برەودان بە وەرزشى منداڵان، راکردنى خۆشى منداڵان بۆ هەزار منداڵى تەمەن 6 بۆ 13 ساڵ ئەنجام دەدرێت و بەشداریكردنیش كراوەیە”.

وتیشی، “رۆژى شەممەی داهاتوو 6.7.2024  کاتژمێر 6ی ئێوارە ماراسۆنەكە  بەڕێوەدەچێت، كە خاڵى دەستپێک پارکى سامى عەبدولڕەحمان، دەرگاى گوڵان بەرامبەر گەڕەکى وەزیران دەبێت و كۆتاییەكەشی هەر لە ناو پارك دەبێت.

عەبدولستار یونس ئاماژەی بەوەش دا،  لە دوێنێوە ناونووسین دەستیپێكردووە و تا هەینی بەردەوام دەبێت، بنکەى ناونوسین و وەرگرتنى تیشرت و ژمارە لە كاتژمێر  5:00ی ئێوارە تا 11ی شەو لەناو پارکى سامى و لە تراكی راكردن كراوەیە و ئەوانەی دەیانەوێت منداڵەكانیان بەشداری بكات دەتوانن سەردانی ئەوێ بكەن.

رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن هەروەها ژمارەی تەلەفۆنی 07507770578ی داناوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ زانیاری زیاتر لە بارەی ماراسۆنەكەی منداڵان وەربگرن.

بەیانی هەینیە و بە هەزاران کچ و کوڕ لە ماراسۆنی هەولێر ...

بەیانی هەینیە و بە هەزاران کچ و کوڕ لە ماراسۆنی هەولێر بەشدارن