پاشماوه‌ى پزیشكی له‌سه‌ر شه‌قامێك فڕێدراوه‌

له‌ رانیه‌ به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك پاشماوه‌ى پزیشكی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامێكى گشتى رانیه‌ فڕێدراوه‌ و دوو سه‌گیش ده‌میان له‌ له‌ پاشماوه‌كه‌ ناوه‌.

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ و ئه‌و كۆمێنتانه‌ى نووسراون، شوێنه‌كه‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و ئه‌هلى رانیه‌یه‌و چه‌ند كه‌سێكیش ناوى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه‌.

964 په‌یوه‌ندی به‌ كارزان سلێمان، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تى رانیه‌وه‌ كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوونى هه‌یه و ئاگاداركرداونه‌ته‌وه‌.

وتیشی “ئه‌مڕۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشماوه‌ى پزیشكى له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان فڕێبدرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گه‌ر ده‌ركه‌وت پاشماوه‌كان هی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌یه‌ ئه‌وان به‌پێی قه‌باره‌ى سه‌رپێچییه‌كه‌ سزاى ده‌ده‌ن.

پێدانى پسووله‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌، سزاى پێبژاردن و به‌ڵێننامه‌ له‌و سزایانه‌ن كه‌ لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ى داده‌نێت.

به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، نابێت هیچ پاشماوه‌یه‌كی پزیشكى له‌ هیچ شوێنێك فڕێبدرێت، به‌ڵكو دواى كۆكردنه‌وه‌ى له‌ كوره‌ى تایبه‌ت ده‌ستوتێندرێت و له‌ناو ده‌برێت.

لە سه‌نگه‌سه‌ر 60%ـى پاشماوه‌ى فڕێدراو خواردن و خۆراك...

لە سه‌نگه‌سه‌ر 60%ـى پاشماوه‌ى فڕێدراو خواردن و خۆراكه‌