رێوشوێنی ئەمنی توند لە دەوروبەری یاریگای مێتلایف گیراوەتەبەر
964+
توانا نەقی
تەنیا چەند خولەکێکی کەم ماوە بۆ دەستپێکردنی یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیکوادۆر لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026، کە لەسەر یاریگای “مێتلایف” لە ویلایەتی نیوجێرسی بەڕێوەدەچێت، بە هەزاران هاندەری هەردوو هەڵبژاردەکە بەرەو ناو یاریگاکە بەپێ رێدەکەن.
نێردراوی 964 لەوێ دەڵێت، ئەوەی لە دەوروبەری یاریگاکەدا تێبینی دەکرێت، گرتنەبەری رێوشوێنێکی ئەمنی زۆر توندە کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە یاریگاکانی دیکەدا نەبینراوە، هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ئۆتۆمبێل و خاڵی پشکنین، لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە دەوروبەری یاریگای مێتلایفیان کۆنتڕۆڵ کردووە، لە ئاسمانی یاریگاکەشدا، هێلیکۆپتەرەکان بە بەردەوامی دەسووڕێنەوە و چاودێری دۆخەکە دەکەن.
هۆکاری ئەم گرنگیپێدانە ئەمنییە توندە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریگای مێتلایف تایبەتمەندی خۆی هەیە و یاریی کۆتایی مۆندیالی لێ بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی فیفاش ریگەیاندووە کە لە یاریی کۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ناو یاریگاکەدا ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی جامی جیهانی پێشکەشی تیمی براوە بکات.