%83ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بێ مۆڵەت بوون
رۆژنامەی فەرمی سعودییە: حەجی بەبێ رێگەپێدان کۆتایی هات
964+
ئەحمەد مستەفا
بە گوێرەی لێدوانەکانی وەزارەتی تەندروستی سعودییە کۆی ئەو حاجیانەی لە وەرزی ئەمساڵ گیانیان لەدەستدا گەیشووەتە هەزار و 301 حاجی، کە %83 یان ئەو کەسانەن بەبێ مۆڵەت و رێگەپێدان، حەجیان کردووە.
رۆژنامەی فەڕمی سعودییە دەڵێت، ئەو ژمارەیە لە مردن پەیامیی ئەوەی بە دەسەڵاتدارانی سعودییە گەیاند، کە بڕیار بدەن لەسەر کۆتایی هاتنی حەجی بەبێ رێگەپێدان.
بە نزیکەیی هەزار و 79 کەس کە لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بێ مۆڵەت چوونەتە حەج، لە بەیاننامەکاندا، کە لە وەزیری تەندروستی و وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆوە بڵاودەکرێنەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرپێچیکردن لە رێسا و رێنماییەکان لە رێگەی ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەت نوێنەرایەتی هۆکاری سەرەکی ئەو مردنانە دەکات.
رۆژنامە باسیلەوەکردووە، دەسەڵاتدارێتی سعودییە لای روونە، لە رێگەی هەندێک “ئیستغلالکردنی” جۆرە جیاوازەکانی ڤیزەی سەردان و ڤیزەی دیارینەکراو بۆ حەج، چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری بۆ فریودانی خاوەن ئەو ڤیزەیانە و هاندانیان بۆ دەربازبوون لە رێساکانی حەج، هەروەها لێدوانی بەرپرسانی چەند وڵاتێک رێگەخۆشکەر بووە بۆ هاتنی ئەو حاجیە بێ مۆڵەتانە، کە ئەوەش وایکردووە بڕیاری رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کۆمپانیایانە بگیرێتەبەر.