بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاری کردووە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

964+

پەروەر خۆشناو

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  تاوەکو دوو ساڵی داهاتوو لە هاوکاری و پشتیوانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی  کوردستان بەردەوام دەبێت.

پێگەی فەرمی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش” لە تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لە ئیستادا  کار لەسەر هاوکاری وەزارەتی پێشمەرەگە بۆ پیکهێنان و یەکگرتنەوەی تەوای یەکەکان لە چوارچێوەی لیوا هاوبەشەکان دەکەن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە یاداشتنامەی لەگەڵ وەزارتی پێشمەرگە، لە ساڵی 2016 لە راهێنان و پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرەگە لە شەڕی دژی داعش تاوەکو ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

کۆمەک و هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە تائێستا گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ساڵی 2014ـەوە، بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی – ناتۆ، بۆ بەگژداچوونەوەی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” ناسراو بە داعش پێکهێندرا.

پلەی (14747) پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

پلەی (14747) پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە