دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
پەیامێک لە ترەمپەوە
“لە چاوپۆشینی کۆچبەران وڵاتانی ئەوروپا دەبنە جیهانی سێیەم”
ئەحمەد مستەفا
ترەمپ لە پەیامێکدا دەڵێ، ئەوروپا فێری ئەوە دەبێت کە کاتێک تاوانبارانی جیهانی سێیەم وەردەگریت، خۆی دەبیتە وڵاتێکی جیهانی سێیەم، ئەمەش زۆر بە خێرایی و تەنیا لە چاو پۆشینێک روو دەدا.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دژی هاتنی کۆچبەرانە بۆ ئەوروپا، چونکە پێی وایە کۆچبەری بەکۆمەڵ کلتور، ناسنامە و ئاسایشی کیشوەرەکە لەناودەبات، ئەو چەندین جار هۆشداری داوە کە ئەم دۆخە ئەوروپا بەرەو داڕمان دەبات.
لە نوێترین بڵاوکراوە لەبارەی هەڵبژاردنەوەی خۆی و رێگری بۆ ئەو پرسە دەڵێ، هەڵبژاردنی ئەو وەک سەرۆک لە کاتێکی زۆر گونجاودا بووە بۆ رێگریکردن لەوەی ئەمریکاش تووشی هەمان چارەنوسی وڵاتانی ئەورووپا ببێت لە رووی لێکەوتەکانی کۆچی نایاسایی و وەرگرتنی تاوانباران.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ئاژانسی پاسەوانی سنووری ئەوروپا (Frontex)، لە ساڵی 2025 نزیکەی 178 هەزار حاڵەتی بەزاندنی نایاسایی سنوورەکان بەرەو یەکێتی ئەوروپا تۆمارکراوە.