تمەنی ئێرانی - وێنە: 964
بەرزبووەوە
دۆلار بەڕێژەی %8 خۆی بەسەر تمەندا فەرزتر کرد
ئەحمەد مستەفا
توجارەت نیوز کە پێگەیەکی ئابووری ئێرانە نوسیوویەتی، ئەمڕۆ یەکشەممە 5.7.2026، نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی بە رێژەی 8.02% بەرزبووەوە و گەیشتە 174,450هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک.
ئەو نرخە بۆ ناوخۆی تارانە و بەرزترین رێژەیە، ئەوە لە حاڵێکدا هەمان بڕ دوێنێ شەممە، نرخەکەی 161,500 تمەن بوو.
ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی: بەرامبەرە بە نزیکەی 149.500 تاوەکو 150.000 هەزار تمەنە، بەڵام لەناوخۆی ئێران بەراورد بە هەفتەی رابردوو 0.11% و لە شەش مانگی رابردووشدا نزیکەی 27.34% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
بەهۆی پشووی فەرمیی بازاڕی تاران، هیچ مامەڵەیەکی کاش ئەنجام نەدراوە و ئەو نرخانەی بڵاوکراونەتەوە تەنیا پەیوەستن بە مامەڵە ئۆنلاینەکان و پلاتفۆرمەکانەوە، پێگەکە وای نوسیوە.