لە ناحیەى ئاغجەلەر 300 دۆنم پوش و پاوان سووتا – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
کۆنتڕۆڵ کراوە
لە ئاغجەلەر 300 دۆنم پوش و پاوان سووتا
شۆڕش قادری
ئاگرێکی گەورە لە ناحیەی ئاغجەلەر کەوتووەتەوە و 300 دۆنم پوش و پاوان سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی داناوە و نووسیویەتی، ئاگرێکى بەرفراوان لە سنورى گوندى ( گردخەبەر ) لە ناحیەى ئاغجەلەر کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانیان بەهاوکارى بنکەى ئاگرکوژێنەوەى ئاغجەلەر و هاوڵاتیانى سنورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
لە ئاگرەکەدا 300 دۆنم لە پوش و پاوان سووتاوە، تاوەکو ئێستاش هۆکارى ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوباریەوە بەردەوامە.