هەشت هەزار دۆنم زەوی لەژێر ئاودایە
ئه‌مساڵ به‌ته‌ماى شووتى و خه‌یارى به‌حره‌كه مه‌بن
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو مانگه باران بارین كۆتایی هاتووه و رۆژانه ئاوى ده‌ریاچه‌ى سیروان له‌به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌رده‌درێته‌وه، به‌ڵام له‌سنورى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه هێشتا سه‌دان دۆنم زه‌وی بوون به‌ژێر ئاوه‌وه، ساڵانى رابردوو ئه‌و زه‌ویانه ده‌كرا به‌شوتى و خه‌یارى پایزه.
شووتی، خەیار، کونجی و پاقلە ناکرێن
له‌تیف محه‌مه‌د جوتیار له گوندى هه‌یاسى ناوچه‌ى شاره‌زوور، ئه‌و یه‌كێكه له‌و ده‌یان جوتیاره‌ى زه‌وییه‌كه‌ى بوه به‌ژێر ئاوه‌وه به 964ى وت، “ساڵانى رابردوو له سه‌ره‌تاى مانگى حه‌وته‌وه ورده‌ورده ئاوه‌كه كه‌مى ده‌كرد و ئێمه‌ش ده‌مانكرد به به‌رهه‌مى پایزه‌ى وه‌ك شووتى و خه‌یار و كونجى و پاقله، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاوه‌كه زۆره و برواناكه‌م به دوو مانگى تریش بتوانین به‌رهه‌م بچێنین، چونكه وا مانگى حه‌وته چه‌ند مه‌ترێك كه‌میكردووه”.
به‌هۆى گلدانه‌وه‌و زیادبوونى رێژه‌ى ئاوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، له سه‌ره‌تاى به‌هارى ئه‌مساڵه‌وه زیانێكى زۆر به‌ر به‌شێك له جوتیارانی سنوورى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور گه‌یشتووه، به‌سه‌دان دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى كه به‌گه‌نم چێنراوون بوون بەژێر ئاوه‌وه، جوتیارانیش داواده‌كه‌ن له‌مه‌ودوا ئاوى زیاتر له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌ربدرێته‌وه.
نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار دۆنم زه‌وى ئێستا له‌ژێر ئاودان
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.5.2024، ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن، لێپرسراوى به‌شى كشتو‌كاڵى سیروانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکرد،”هه‌موو ئه‌و جوتیارانه كاتى خۆى قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه، هه‌ندێك ساڵ ئاو كه‌مبووه و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاوى به‌حره‌كه كشتو‌كاڵى پایزه‌یان چاندووه”.
ئه‌و به‌رپرسه باسیلەوەکرد،”به‌ڵام ئه‌مساڵ باران زۆر زیاتریووه، به‌راود به‌ساڵانى پێشوو، شووتى و خه‌یار و به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌ش نزیكه‌ى دوومانگیان ده‌وێت تا دێنه به‌رهه‌م، ئاوى به‌حره‌كه‌ش زۆره و هێشتا چه‌ند مه‌ترێكى كه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك ساڵانى تر به‌رهه‌مى پایزه ناكرێت”.
به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ك كه‌به‌نداوه‌كان په‌یره‌وى ده‌كه‌ن، ساڵانه له سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانه‌وه تا كۆتایی وه‌رزى به‌هار ئاو له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و دوكان گل ده‌درێته‌وه، به‌پێى ئاماره‌كانى كشتوكاڵ نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار دۆنم زه‌وى ئێستا له‌ژێر ئاودان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
دیمەنی ژێرئاوکەوتنی دەیان دۆنم زەوی؛