نرخی یەک بەرمیل نەوت لە 100 دۆلار نزیک بووەتەوە
دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران
نرخی بەرمیلێک نەوت بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێ
شۆڕش قادری
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک لەبن 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 99 دۆلار و 12 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە شەوی رابردوو بەڕێژەی 1.23٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 94 دۆلار و 06 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.11٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز پەرەی سەندووە و لە دوایین راگەیەنراویشیدا، سوپای ئەمریکا دەڵێت، پێنج کەشتی نەوتهەڵگری ئەمریکایان تێکشکاندووە.