520 مامۆستان

مامۆستایان داوادەکەن بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی دەوڵەتی ئێران بکرێت

964+

سۆما حەکیم زادە

520 مامۆستا لە ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و رایانگەیاند، “بۆ بەرگریکردن لە سیستمی کۆماری و لەسەر بنەمای مافی هاوڵاتییان” بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماری لە ئێران ناکەین”.

سەدان مامۆستا لە ئێران لە رۆژی شەممە 22.6.2024 بە بڵاوکردنەوەی پەیاننامەیەک لە کەناڵی تێلێگرامی “کەلیمە” رایانگەیاند کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەن و بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ خەڵک دەخەنە بەرباس.

مامۆستاکان واژۆیان کۆکردەوە و تێکڕا 520 واژۆ بوون و جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە، کە “جگە لە قبوڵکردن و پشتڕاستکردنەوەی دۆخی سەپێنراوی ئێستا و سووکایەتیکردن بە وشیاریی کۆمەڵایەتیی خەڵک، هیچ مانایەکی دیکەی نییە”.

ئەوان دەڵێن: بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، بۆیە لەو هەڵبژاردنانەدا بەشداریی ناکەن.

ئەو هونەرمەندە ئێرانیەی بە گۆرانیەک ناوبانگی جیهانی ب...

ئەو هونەرمەندە ئێرانیەی بە گۆرانیەک ناوبانگی جیهانی بەدەست هێنا