(زەیدی) بۆ (پزیشکیان):
“ئامادەین رۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ببینین”
فەرهاد حەسەن
عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەڵێت، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێگەیشتووە ئاماژەی بەهەڵوێستی پشتیوانی عێراق له بەرامبەر رێچکه دیپلۆماسییەکان و پشتبەستن به وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان کردووە.
بۆ پزیشکیانیشی دووپاتکردووەتەوه کە عێراق له توانای دایە بەشداری له گێڕانەوەی رۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا ببینێت.
دەشڵێت “بە بۆنەی ئەرکی فەرمیمان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ پیرۆزبایی لێکردین و باسمان لە پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پشتیوانیکردن و بەهێزکردنیان بۆ قۆناغی داهاتووداکردووە”.