نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان – وێنە؛ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانى:
سەردانەکەم بۆ بەغدا بەرهەمدار و سەرکەوتوو بوو
وریا فەتاح
لەبارەى کۆتاییهاتنى سەردانەکەى بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە کە تێێدا هاتووە:
📌 سەردانەکەمان بەرهەمدار و سەرکەوتوو بوو.
📌 لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانی و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کۆبوومەوە.
📌جەختمان لە هاوکاریی هاوبەش کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان.
📌کۆک بووین لەسەر هێشتنەوەی چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە و دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێی ناوچەیی.
📌 لەگەڵ لایەنەکاندا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقمان تاوتوێ کرد.
📌 پشتیوانی تەواوی خۆم بۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق دووپاتکردەوە لەپێناو سەقامگیریی وڵات.
📌 سوپاسی بۆ لایەنە سیاسییەکانى بەغدا بۆ پێشوازییە گەرمەکەیان و گفتوگۆ ئەرێنییەکان.