هەواڵەکان

پیکابێک بە 10 دەبە بەنزینەوە کارەساتی نایەوە و مێردمنداڵێکیش بووەتە چرا و رووناکی بۆ باپیرەی

ژووری هەواڵ

دوای ماوەیەکی زۆر ئەمڕۆ دەنگی بوتڵ و مۆسیقای سەیارەکانی دابەشکردنی غاز، کۆڵانەکانی سلێمانیان ئاوەدان کردەوە.

پیکابێک بە 10 دەبە بەنزینەوە کارەساتی نایەوە، مێردمنداڵێک تیایدا سووتا و چوار کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

لە کوردەواریا کاتێک دوعای بەخێر بۆ منداڵی کەسێک دەکەن، دەڵێن، “یاڕەبی ببێتە داری بەری و لە سێبەریدا بحەسێنەوە”، ئەم دوعایە بۆ مالیک گیرەبووە و بووەتە چرا و رووناکی بۆ باپیرە نابیناکەی.

دەریاچەی دوکان خۆی لەخۆیدا دڵگیر و دڵڕفێنە جا وەرە لەسەر ئاو و لەناو کافتریاک چاو و قاوە بخۆیتەوە و شێت و شەیدای ئەو سروشتە جوانە نەبی.