كشتوكاڵ پێى ئاگادار نییه
هه‌نگه‌وانانى سیده‌كان بازگه‌یان داناوه‌و و رێگرى له هه‌نگه‌وانى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك هه‌نگه‌وانى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان له دوێنێوه بازگه‌یان داناوه و رێگه‌ناده‌ن هه‌نگه‌وانى ده‌ره‌وه مێشه‌كانیان ببنه سنووره‌كه‌یان، كشتو‌كاڵى سیده‌كانیش ده‌ڵێت، ئاگادار نین و ئه‌وانیش له هیچ شتێك ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
ساڵانه ژمارەیەک زۆر هەنگەوان، به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافی و بوونى كوێستانه‌كان و ئاو و هەوایەکی لەبار، مێشه‌كانیان ده‌به‌نه ناوچه‌كانى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌نگه‌وانه‌كانى ئه‌م قه‌زایه ده‌ڵێن، هاتنى هه‌نگی ده‌ره‌وه زیانى به مێشهكانى ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت.
پێشتریش هه‌نگه‌وانه‌كان سه‌ردانى قایمقامییه‌تى سیده‌كانیان كردبوو و داواى كرد به فه‌رمى رێگری له هه‌نگى ده‌ره‌وه بكرێت.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى وت، ئاگادارى دانانى بازگه نین، كه هه‌نگه‌وانان دایانناوه و ده‌شڵێت، “سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌نگه‌وانان به‌شێكن له كشتو‌كاڵى سیده‌كان، به‌ڵام بۆ ئه‌م بابه‌ته نه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه و نه پرسوڕاشمان پێكراوه”.
وتیشی “ئه‌و ههنگهوانانهى پێشتر سه‌ردانى قایمقامیان كردبوو، چه‌ند كه‌سێك بوون داوایان كردبوو رێگرى بكرێت، ئه‌مه‌ش داوا و خواستى هه‌موو هه‌نگه‌وانان نییه”
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئیحسان چه‌له‌بی قایمقامى قه‌زاى سیده‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كه ئاخۆ دانانى ئه‌م بازگه‌یه، له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانان به بڕیاری ئه‌وانه یان نا، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى داوه، له سنوورى قه‌زاكه‌یان نزیكه‌ى 200 هه‌نگه‌وان خه‌ریكى به‌خێوكردنى نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار سندوقه هه‌نگن.