کاریگەرییە ئابورییەکەی زیاتر دەردەکەون
گەرما؛ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ژینگەکەی و لە ئەوروپا خەڵکەکەی دەکوڵێنێ
964+
ئەحمەد مستەفا
هاوتای خێراتربوونی قەیرانی کەشوهەوا، پلەکانی گەرما لە جیهاندا خێراتر بەرزدەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر و نەخۆشکەوتنی زیاتر، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژینگەکەی و ئەوروپا خەڵکەکەی بەدەست شەپۆلی گەرمای بێ وێنەوە دەناڵێنن.
یەکێک لە کاردانەوە هەرە دیارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیانە ئابوورییەکانە، بەو پێیەی گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەی تێچووی لەسەر ئابووری جیهانی دەکات کە ساڵانە لە ماوەی 25 ساڵدا بە 38 تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، لە ئەنجامی ئەو زیانانەی کە لەکاریگەری گۆڕانەکەدا دروست دەبێت، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن سێ زاناوە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراون.
رۆژنامەی لا پانگۆردیای ئیسپانی لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری نەیچەردا بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە کە ئابووری جیهانی ئەم بڕە تێچووی ساڵانە لە ئەستۆ دەگرێت تا ساڵی 2049، هەروەها مەودای ئەگەری تێچووی زیانەکانی ساڵانە لە نێوان 19 بۆ 59 تریلیۆن دۆلاردایە.
توێژینەوەکە خەمڵاندنەکانی لەسەر بنەمای شیکردنەوەی داتاکانی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئابووری لە زیاتر لە 1.6 هەزار ناوچەی جیهان لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا خەمڵاندووە.
ئەو کیشوەرەی کە بە خێرایی گەرم دەبێت
بەپێی راپۆرتێکی ئەم دواییە سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای ئەوروپا، دوو رێکخراوی گەورەی چاودێری کەشوهەوا رایانگەیاندووە کە ئەوروپا ئەو کیشوەرەیە کە بە خێرایی گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو هێندەی تێکڕای جیهانی بەرز دەبێتەوە ئەوان هۆشدارییان داوە لە لێکەوتەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، توانەوەی سەهۆڵبەندان و چالاکییە ئابوورییەکان.
ڕاپۆرتەکە تەواوکەرێکی کیشوەری بۆ دۆخی سەرەکی راپۆرتی کەشوهەوای جیهانی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی (WMO) پێکدەهێنێت، کە ساڵانە بۆ ماوەی سێ دەیە بڵاودەکرێتەوە و ئەمساڵ هۆشدارییەکی “ئاگاداری سوور”ی لەگەڵدا بوو کە جیهان ناوانێ کاری پێویست بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
راپۆرتێک هۆشداری دەدات لە سەختی دەستکەوتنی خۆراک
لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی ئێل دیاریۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هۆشداری داوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خۆراکی ئەوروپییەکان، بەو پێیەی بەپێی ڕاپرسییەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی ئەوروپی، 16.3%ی دانیشتوانی ئەوروپا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەندێک جۆری خۆراک دەخۆن، 14.4 % ناتوانن خۆراکی تەندروست بخۆن، و 10 6% پشتڕاستیان کردەوە کە کەمتر لەوەی کە پێویستە دەخۆن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو ئەو 60 ملیۆن کەسەی کە بەدەست کێشەی نائاسایشی خۆراکی مامناوەند یان توندەوە دەناڵێنن، نزیکەی 12 کەسیان بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چەند مانگێک وشکەساڵی دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەپێی ڕاپرسییەکە.
زیانەکانی ئەوروپا و گۆڕانی کەشوهەوا
هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا زیانێکی گەورەی لە ئەوروپا بە بەهای زیاتر لە 13.4 ملیار یۆرۆ لە ماوەی ساڵێکدا گەیاندووە، کە 81%ی بەهۆی لافاو و کارەساتی کەشوهەوا بووە کە زیاتر لە 150 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەپێی خەمڵاندنەکانی راپۆرتی ساڵانەی دۆخی کەشوهەوا،لەلایەن خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی ئەوروپیەوە و رێکخراوی کەشناسی جیهانی (WMO)ی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکراوە.
بڵاوبوونەوەی پەتاکان
کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە ساڵی 2023دا جگە لە ئایسلەندا و لیختنشتاین و نەرویج لە یەکێتی ئەوروپادا چاودێری 130 حاڵەتی تای خوێنبەربوونی ناوخۆیی کردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022دا 71 حاڵەتی خوێنی خوێنبەربوون هەبووە، بەمەش سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان زیادبوونی ژمارەکەی بەڵگەدار کردووە لە 1,572 حاڵەت لە ساڵی 2022 بۆ 4,900 حاڵەت لە ساڵی 2023.
بەڕێوەبەری سەنتەری ئەوروپی بۆ کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، ئەندریا ئەمۆن، هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکانی مێشوولە لە ئەوروپا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا گەڕاندەوە.
یەک ملیار کەس گیانیان لەدەست دا
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هۆشداری داوە لەوەی کە گۆڕانکاری کەشوهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە رەنگە هۆکار بێت بۆ مردنی پێشوەختەی نزیکەی ملیارێک کەس لە ماوەی سەدەی داهاتوودا، ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی توێژینەوەکە دەڵێت، “ئەگەر تا ساڵی 2100 گەرمبوونی جیهان بگاتە دوو پلەی سەدی یان زیاتر بێت”.