لای بەشێک لە هاندەرانی وەرزشی
ئەمڕۆ یۆرۆی 2024 دەستپێدەکات
964+
ژووری هەواڵ
به لای به‌شێكی هانده‌رانی وه‌رزشییه‌وه، ئه‌مڕۆ یۆرۆی 2024 ده‌ستپێده‌كات، چونكه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناودار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌وادارانی رۆناڵدۆ چاوه‌ڕێن ئه‌مڕۆ ئه‌ستێره‌كه‌یان به ته‌مه‌نی 39 ساڵی گۆڵ تۆمار بكات و جارێكی دیكه ئاهه‌نگ له‌سه‌ر شێوازی گه‌رده‌لول بگێڕێت.
پۆرتوگال ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10، رووبه‌ڕووی كۆماری چیك ده‌بێته‌وه.
تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كانی بردنه‌وه‌ی یۆرۆی ئه‌مجاره، كه كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی ناوداری له‌خۆگرتووه.
پێش ئه‌و یارییه‌ش، توركیا و جۆرجیا کاتژمێر 07:00 رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
جۆرجیا له‌وه‌ته‌ی هه‌یه، یه‌كه‌مجاره به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆ ده‌كات و ده‌یه‌وێت مێژوویه‌كی نوێ بۆ خۆی بنووسێته‌وه.